٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:١٧
دامەزرانی پێوەندیی بازرگانیی دوولایەنەی ئێران و تورکیا بە مێکانیزمی نوێی دراوی

باڵیۆزی ئێران لە تورکیا رایگەیاند کە بازرگانییەکی دوولایەنە لە نێوان تاران و ئانکارا بە مێکانیزمی نوێی دراوی وەڕێ دەکەوێ.

(ABNA24.com) باڵیۆزی ئێران لە تورکیا رایگەیاند کە بازرگانییەکی دوولایەنە لە نێوان تاران و ئانکارا بە مێکانیزمی نوێی دراوی وەڕێ دەکەوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد فەرازمەند" باڵوێزی ئێران لە تورکیا وتی: وەڕێخستنی مێکانیزمی نوێی دراویی نێوان ئێران و تورکیا، هەلی بازرگانی دوولایەنە لە بواری بایکۆتەکانی دژ بە ئێران دەڕەخسێنێ.

فەرازمەند بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و تورکیا خەریکی دانانی بانکێکی هاوبەشن، ڕاشکاوانە رایگەیاند: دوو وڵات دەتوانن سیستەمێکی  ئاڵ و وێر لە بواری بازرگانی لەگەڵ ئەرزە نیشتمانییەکانیش وەڕێخەن.

باڵوێزی ئێران لە ئانکارا جەختی کرد: پەرە پێدانی پێوەندیی بازرگانی دوولایەنە، مافی هەموو وڵاتانە.

فەرازمەند هەروەها بە ئاماژە بە هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا وتی: ئەم مەسەلە پێویستی بە مێکانیزمێکی نوێ هەیە کە چەن بەشێکی هەر لە ئیستاوە خەریکی جێبەجێ کرانە.

کاربەدەستانی ئێران و تورکیا، بارزگانی ٣٠ ملیار دۆلاریان وەکوو ئاسۆی پێوەندیی بازرگانی خۆیان دیاری کردووە.



/129